٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزەكانی ژاندارمە وردە وردە دەستیان بە كێشانەوە لە ناوچە كوردییەكاندا كرد

سەرچاوە: KDP.info

وان-   KDP.info/  دوای سی ساڵ بۆ یەكەمین جار هێزەكانی ژاندارمە و دانیشتوانی گوندەكانیكۆچكا گاوەشا لە ناوچەی شاری واندا پێكەوە نانیان خوارد و بە خەمگینییەوە خواحافیزییان لە یەكتر كرد. ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە بە هۆی دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و نەمانی هێرشەكانی پەكەكە بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی توركیا رۆژی هەینی هێزەكانی ژاندارمە لە قەرەقووڵەكانی ناوچەی كۆچكا گاوەشا لە پارێزگای وان وردە وردە دەستیان بە كێشانەوە لەو ناوچەیە كرد.

بەر لە چۆڵكردنی قەرەقووڵەكە فەرماندەی هێزەكانی ژاندارمە نیوەرۆخوانێكی بۆ دانیشتوانی گوندەكانی ئەو ناوچەیە رێكخست و دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ هێزەكانی ژاندارمە داوای لێبوردنیان لە دانیشتوانی ناوچەكە كرد و زۆر بە خەمگینی خواحافیزیان لە دانیشتوانی ناوچەكە كرد.

لە بەرامبەریشدا دانیشتوانی ناوچەكە هیوای ئەوەیان خواست كە چی دیكە شەڕ و ئاژاوە بەڕۆكی توركیا نەگرێت و هەر هەمووی پێكهاتەكانی توركیا لە نێو تەبایی و برایەتیدا پێكەوە ژیانێكی بەختەوەر و ئاسوودە بە سەر بەرن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار