عێراقییه سوربوونی خۆی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی دووپاتكرده‌وه

ئه‌مڕۆپێنج شەممە 21/6/2012 له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌مزه كرتانى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى عێراقییه رایگه‌یاند كه ئیئتیلافى عێراقییه له كۆبونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ئه‌وه‌ى دووپاتكردۆته‌وه كه له پڕۆسه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نوری مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختى له سه‌ر پێویستى فراوانبوونى ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته كرده‌وه كه به‌و دواییه پێك هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى لایه‌نه‌كانى گه‌لى عێراق له‌خۆى بگرێت و هێزێكى كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینى ئاراسته‌ى پڕۆسه‌ى سیاسى و بنیاتنان و چاكسازى له وڵات دا.
هه‌روه‌ها كرتانى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه ئیئتیلافى عێراقیه لیژنه‌ى یاسایى وسیاسى پێك هێناوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى تاوان و به‌ڵگه‌كان به‌مه‌به‌ستى لێپرسنه‌وه له نورى مالیكى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه لێى.




