نوجێفی: كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی جێگره‌وه‌یه‌ك به ره‌زامه‌ندنی لایه‌نه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێت

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 21/6/2012 له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فیدراڵ رایگه‌یاند له‌كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌كى زۆر له كه‌سانى به‌توانا و كه‌سایه‌تى به‌هێز هه‌ن كه تواناى رزگار كردنى عێراقیان هه‌یه له‌و قه‌یران و شكسته‌ى تێیكه‌وتووه ، داواشى له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد پابه‌ند بن به په‌یڕه‌وى ناوخۆ و ده‌ستور له هه‌ر بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندى به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه هه‌بێت له نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیران ،
نوجه‌یفى راشیگه‌یان له‌كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیران هاوپه‌یمانى نیشتیمانى جێگره‌وه‌كه‌ى به ڕه‌زامه‌ندى هه‌موویه‌نه‌كان دیاریده‌كات ئه‌مه‌ش به‌پێى رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كانى به‌شداربوو له‌كۆبونه‌وه‌كانى هه‌ولێر و نه‌جه‌فه،
به‌پێى قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گۆڕینى نورى مالكى داواكارى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه ، نوجه‌یفى وتیشى عێراق ئارامى ئۆقره‌یى به‌خۆیه‌وه نابینێت ته‌نها به حكومه‌تى شه‌راكه‌تى نیشتیمانى نه‌بێت.




