٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەشواق جاف: دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوت و نەبوونی ستراتیژێكی ئابووری هەنگاوێكی ئەرێنی نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغداد –KDP.info / ئەندامی هاوپەیمانی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارێكی گرنگە و هیچ دوو كەسێك نییە لەعێراقدا لەسەری ناكۆك بێ‌ بەڵام پێویستی بەستراتیژێتێكی ئابووری پتەو هەیە بەنەبوونیشی ناتوانین هیچ هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بنێین و ناشتوانرێ‌ هیچ ئەنجامێكی باشی لێ بەرهەم بهێنرێ‌".
لەلێدوانێكدا ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی كوردستانی  بۆ (    ) راگەیاند "دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستكەوتێكی گرنگە بۆ عێراق دوای ئەوەی بەخشرا لەسەرجەم ئەو كۆت و بەندانەی بەندەكە لەسەر عێراقی دانابوو" ئاماژەی بەوەش كرد درەوشانەوەی ئابووری و بەرهەمهێنان نایەتە دی لەناسەقامگیری ئەمنیدا.
ئەوەشی گوت "پێویستە لەسەر هەموولا پلانێكی سراتیژی نیشیتمانی بەرهەمهێنی ئابووری سەركەوتوو دابنێن"، بەتایبەت "عێراق خاوەنی ژمارەیەكی زۆر لەشارەزا و پسپۆڕی ئابوورییە كەدەكرێ‌ پرس و راوێژ بەو شارەزایانە بكرێ‌ بۆ دانانی ئەو پلانە ستراتیژییە تاوەكو ئابووری عێراق ببوژێتەوە".
روونیشیكردەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پلانێكی نمونەیی جێبەجێكرد بۆ دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەكگرتووەكان و توانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەیەنێتە ئەو بڕوایەی كە عێراق سەرچاوەی هەڕەشە و نائارامی نییە بۆ ناوچەكە و جیهان.
عێراق پابەند بوو بەو بەرێكەوتننامەكانی بەپێدانەوەی 41 ملیار دۆلاری ئەمەریكی وەك قەرەبووی جەنگی عێراق – كوەیت، كە گەلی عێراق باجی ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی رژێمی پێشووی عێراقی دا.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان  لەراپۆرتی ژمارە 35دا كە پێشكەشكی ئەنجوومەنی ئاسایشی كرد لەبارەی بڕیاری 1282ی ساڵی 1999ی ئەنجوومەنەكەوە باسی لەوە كرد "سوپاسی هەریەكە لەعێراق و كوەیت دەكەین بۆ ئەو هەوڵانەی دایان لەبارەی دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیانەوە بۆ دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوە یەكگرتووەكان".

هەواڵی پەیوەندیدار