میسر: سوپا لە شەقامەکانی قاهیرە بڵاوەیان پێکراو

میسر- KDP.info/ دوا پیشهاتەکانی میسر ئەوە دەردەخەن کە سوپای ئەو وڵاتە رێگری کردووە لە سازکردنی خۆپیشاندانی بەرفراونی لایەنگرانی مەحمەد مورسی کەوا بریاربوو لە کاتی نوێژی هەینی بەرێوە بچێت، پێش ئەمەش بەیانی زووی ئەمرۆ پۆلیسی میسر ژمارەیەکی زۆری لە سەرکردەکانی ئیخوانەکانی موسلیمین دەستگیرکرد، کە کاریان رێکخستنی خۆپیشاندانەکان بووە، هاوکات عەدلی مەحمود مەنسور سەرۆکی کاتی میسر پەیمانی دا لە زووترین کاتدا هەڵبژاردنێکی راستەقینە لەسەر ویست و داخوازی خەڵکی میسر بەرێوەبچێت، لەبەرامبەردا یەکێتی ئەفریکیا لەکار لادانی مەحمەد مورسی بە ناشەرعی لە قەلمدا و ئەندامیەتی وڵاتی میسریشی بلۆککرد تا هەڵبژاردن و دەستووری لەو وڵات کاری پێدەکرێتەوە،پێشبینی دەکرێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتیش هاوشێوەی یەکیتی ئەفریکیا رێوشوێنی تایبەت بە وڵاتی میسرەوە بگریتەبەر.




