له عێراق کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کوژرا

ئەنبار - KDP.info / له پەراوێزی هەڵمەتەکانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقدا له پارێزگای ئه‌نبار، وه‌زیری دارایى ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق کوژراوه . سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار به‌سۆمەرییە نیوزی راگه‌یاند: که به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگریه‌کانیان فه‌رمانده‌یى ژووری عه‌مه‌لیاتی ئه‌و پارێزگایه، له بیابانی ناوچه‌ی قائیم وه‌زیری دارایى ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقییان کوشتووه . هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ستنیشانیشی کرد که 3 که‌س له هاوکاره‌کانیشی ده‌ستگیرکراون و هه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێکخراوی قاعیده بکات، رایگه‌یاند که که ده‌ستگیر کراوه‌کان به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی چه‌ندین کرده‌وه‌ی توندوتیژی له پارێزگای ئه‌نبار و ده‌وروبه‌ری لەلایەن دادگاوە داواکراوان .




