٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئەفغانستان ژنە ئەفسەرێکی پۆلیس لە سەر پیشەکەی کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

هێلمەند  – KDP.info  /  ئەفسەرێکی ژنی پۆلیسی ئەفغانستان دوای هەڕەشەی براکەی تیرۆر کراو دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا،  عومەر زواک گوتەبیژەی ویلایەتی هێلمەند رایگەیاند : ئەفسەری پۆلیس، ئیسلام بیبی، کە وەک نموونەی ئافرەتی ئەفغانی کاری پۆلیسی دەکرد، دوێنێ لە گەڵ کوڕەکەی لە ناوچەی لەشکر ئاغا لە سەر ماتۆرسیکل کە لە رێگا بووە بۆ گواستنەوەی  کوڕەکەی بۆ قوتابخانە تەقەی لێکراوە و  دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا، گوتەبێژی ویلایەتی هێلمەند هەروەها رایگەیاند: پێشتر  ژنە ئافرەتی پۆلیس ئیسلام بیبی لەلایەن بزوتنەوەی تالیبانی توندڕەوی ئیسلامییەوە و هەروەها  براکەشی هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو، شایەنی باسە ئەو ژنە ئەفسەرە کە ناوی لیفتنانت بیبییە تەمەنی37ساڵان بووە و هەوڵیداوە لەرێگای پیشەکەیەوە  ببێتە پێشەوای ئافرەتانی دیکەی  لە ئەفغانستان کە بتوانن لەدەرەوەی ماڵ شان بەشانی پیاو کار بکەن .

 

هەواڵی پەیوەندیدار