٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دکتۆرەکانی داوای ئازاد کردنی روحی نیلسۆن ماندیلا دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بریتۆریا   –KDP.info/  چوارەمین هەفتەیە نیلسۆن ماندیلا سەرۆکی پێشووی باشووری ئەفریکیا لەسەرە مەرگ دایە و رەوشی تەندروستیشی بەرەو خراپتر دەڕوات ، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرای کرد: کە ماندیلا بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە ئازاریکی زۆر دەچێژی و بەڵام تا ئێستە نەچۆتە حالەتی بێ ئاگاییەوە ، تیمەکانی تەندروستی مندیلا لە نەخۆشخانەی بریتۆریا رایگەیاند: ئەوەندی زانیاری هەیە ماندیلا بۆ چوارەمین هەفتەیە ، لە نێو رەوشێکی دژواری تەندروستی دایە و شەڕی مەرگ دەکات ، تیمەکانی  تەندروستی داوایان لە خێزانەکەی ماندیلا کردووە ، رێگایان پێبدن  لەو ئازار و رەوشە ناڵەبارەی  رزگار بکرێت و گیانی ئازاد بکرێت، بەڵام کەسوکاری و خێزانەکەی ماندیلا دەخوازنن ماندیلا بە ئاسایی گیان لەدەست بدات. هاوکات لە چەند رۆژی رابردوودا لە نێو بنەماڵەی ماندیلادا لە سەر شوێنی لە گۆڕنانی شەڕە قسە دروست بووە و دواتر گواسترایەوە دادگا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار