ژمارەیەکی دیکەی سەرکردەکانی ئیخوان لە میسر دەستگیرکران

قاهیرە – KDP.info / سوپای میسر رەزامەند نیشاندا تا لایانگرانی مەحمەد مورسی خۆپیشاندانی ئاشتی ساز بکەن، هاوکات مەترسی ئەوەشی خستەروو، کە خۆپیشاندانەکان دەبێتە هۆی لێکترازانی کۆمەڵایەتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی هێرشێکی ئیسلامییە توندرەوەکانەوە بۆ چەند بنکەیەکی سەربازی میسر لە دوورگەی سینا، سەربازێکی میسر کوژراو دوو سەربازی دیکەش برینداربوون ، هاوکات سوپای میسر لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: ئەوان رێگری لە سازکردنی خۆپیشاندانی لایەنگرانی مەحمەد مورسی ناکەن، بەڵام مەترسی زۆریان هەیە لەوەی کە یەکرێزی کۆمەڵایەتی تێک بچێت. هاوکات سەرلەبەیانی ئەمرۆ پۆلیس چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئیخوانەکانی میسری دەستگیرکرد، پێش ئەوەی خۆپیشاندانیکی فراوان ساز بکەن کەوا بریارە ئەمرۆ بەرێوە بچێت.




