٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جاشەكان و سیستەمی جاشایەتی لە بەردەم گەڕانەوە بۆ گوند ئاستەنگن

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info- هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد، دانیشتوانی ئەو گوندانەیش كە لە كاتی شەڕدا لە لایەن سوپایەوە چۆڵ كرابوون دەستیان بە ئامادەكاری بۆ گەڕانەوە بۆ گوندەكانی خۆیان كرد بەڵام جاشەكان ( پارێزوانانی گوندەكان) لە بەردەم گەڕانەوەی دانیشتوانی گوندە چۆڵ كراوەكاندا بوون بە ئاستەنگ.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی یووكسەكئۆڤا خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە رێكخراوی گوچ دەر سەبارەت بە گەڕانەوەی دانیشتوانی گوندە چۆڵ كراوەكان راپۆرتی خۆی ئامادە كردووە و لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە كراوە كە هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەری، دانیشتوانی گوندەكانیش دەستیان بە ئامادەكاری بۆ گەڕانەوە بۆ گوند كردووە بەڵام لە لایەن جاشەكانەوە رووبەرووی ئاستەنگی بوونەتەوە.
رێكخراوی گوچ دەر لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی خۆیدا ئاشكرای كردووە كە لە زۆربەی هەرە زۆری گوندە چۆڵ كراوەكاندا جاشەكان دەستیان بە سەر زەوی و زاری هاووڵاتییاندا گرتووە و ئامادە نین كە ئەو زەوی و زارانە بۆ خاوەنەكانیان بگەڕێننەوە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا باسی هەڕەشەكانی جاشەكان بۆ سەر دانیشتوانی گوندەكان كراوە و نووسراوە. لە چەندین گوندیشدا جاشەكان هەڕەشەیان لە دانیشتوانی گوندەكان كردووە كە نابێت بە هیچ شێوەیەك بگەڕێنەوە بۆ زەیدی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار