٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شاری وان لە ماوەی هەفت مانگدا 6 قەرەقووڵ داخران

سەرچاوە: KDP.info

وان- KDP.info/  رۆژی پێنج شەممە پارێزگاری شاری وان لە باكووری كوردستان لە میانەی مەراسمێكی جەماوەریدا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و رووداوەكانی ناوچەی لیجەی لە دیاربەكر كرد و رایگەیاند كە هاوكات لە گەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیادا سوپای توركیا لە چەندین ناوچەدا چەندین قەرەقووڵ و بنەكەی سەربازی خۆی داخستووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئا خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە پارێزگاری وان مۆنیر قەرەئۆغڵۆ رایگەیاندووە كە ئیدیعاكانی دامەزراندنی قەرەقووڵ و بنكەی سەربازی نوێ لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا دوورن لە راستی و هیچ بەرنامەیەكی سوپا یا حكوومەتی توركیا بۆ دامەزراندنی قەرەقووڵ و بنكەی نوێ سەربازی لەو ناوچانەدا نییە.

مۆنیر قەرەئۆغڵۆ ئاشكرای كردووە كە جموجووڵەكانی نێو قەرەقووڵ و بنكە سەربازییەكان تەنیا بۆ نوژەن كردنەوەی ئەو قەرەقووڵانەیە و سوپا لە ماوەی هەفت مانگی رابردوودا لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا بە گشتی 6 قەرەقووڵی خۆی داخستووە و هیچ بەرنامەیەكیش بۆ دامەزراندنی قەرەقووڵی نوێ لە ئارادا نییە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

.

هەواڵی پەیوەندیدار