لە ماوەی 3 رۆژ لە ورمێ 30 هاووڵاتی كورد لە سێدارە دران

ورمێ- KDP.infoلە ماوەی سێ رۆژی رابردوو لە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا رژیمی ئێران 30 هاووڵاتی كوردی دانیشتووی ئەو شارەی لە سێدارە داوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ورمێ كلووپ بڵاوی كردەوە كە ئەو 5 هاووڵاتییە كوردەی دانیشتووی شاری ورمێ كە ماوەیەك بوو لە نێو گرتووخانەی ئەو شارەدا دەستبەسەر كرابوون رۆژی چوارشەممە لە سێدارە دراون و دوو لە سێدارە دراوەكان برای یەكترن و دوێنێ شەو تەرمەكانیان رادەستی خانەوادەكەیان كراوەتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دوو رۆژی رابردوویش لە ناوچەی قزڵ حەساریش هێزەكانی رژیمی ئێران 21 هاووڵاتی دیكەی كوردیان لە سێدارە داوە و هەر هەمان رۆژ لە گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەجیش 4 هاووڵاتی دیكەی كورد لە لایەن هێزەكانی رژیمەوە لە سێدارە دراون و بەرپرسانی رژیمیش ئاماژەیان بەوە كردووە كە هۆكاری سیدارەدانی ئەم هاووڵاتییانە بارزگانی كردن و قاچاخ كردنی مادە هۆشبەرەكان بووە.




