به‌رپرسێکی ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعده له فه‌للوجه ده‌ستگیركرا

له هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕانى ئه‌منیدا چه‌ند تیرۆرستێكی داواكراو ده‌ستگیر كران، له ناویاندا والی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ی تێدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق ئه‌مرۆ 21/6/2012 ڕایگه‌یاند له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا چه‌ند تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی خه‌ڵک و ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه گشتییه‌كان و له‌ناو ئه‌و تیرۆریستانه‌دا والی ڕێكخراوی قاعده‌ی تێدایه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراقه‌وه، زانیاریمان پێدراوه له سه‌ر شوێن و كاركردنی والی ڕێكخراوی قاعده له ناوشاری فه‌للوجه و ناوی چه‌ند گه‌وره تیرۆرستێكی دیكه له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق".
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ناوی ده‌ستگیركراوه‌كان و ته‌واوی زانیاری و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان و والی ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌لایه، به‌ڵام دوای ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و ورده‌كارییانه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرا ده‌كرێت.




