٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە كونسولی گشتی شانشینی ئەردەن دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیكرد لە نەزمی خالد هەروری كونسولی گشتی دەوڵتی فەلەستین لە هەولێری پایتەخت .

 لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی ئەمرۆی سیاسی و ئەمنی عێراق و رەوشی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی دۆستایەتی و هاریكاری هەردوولا كراو جەخت لە برەودانی پتری ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.

 كونسولی گشتی فەلەستین خۆشحالی خۆی لە هەمبەر ئەو پێشكەوتن و ئاوەدانییەی هەولێری پایتەخت و ئەو ئارامی و سەقامگیریە دەربری و بە نموونەیەكی سەركەوتووی دانا و هیوای پێشكەوتنی پتریشی بۆ ئەم ئەزموونەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی دۆستایەتی لە مێژینەی هەردوولا خواست .

 هەروەها باس لە پرسی پایتەختی گەشتوگوزاری ولاتانی عەرەب كرا كە بۆ سالی 2014 هەولێر بەشایستەیی و لێهاتوویی ئەو نازناوەی كە وەری گرتووە بەرجەستەی دەكات و خۆی لە چەند كارو چالاكییەكی گرنگ دەبینێتەوە لە تێكرای بوارەكان و، هەردوولاش ئەمەیان بە هاندانێكی گەورە بۆ هاتنی پتری گەشتیاری ولاتانی عەرەب بۆ هەولێری پایتەخت داناو جەختیان لە هەماهەنگی پتری نێوانیان كردەوە بۆ ئەم پێناوە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار