٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە 4ـی 7ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری ژمارەیەك لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرەتا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لە ئەنجامی سەردانەكەی ئەم دواییەی بەڕێزیان بۆ هەر دوو وڵاتی ڕووسیا و فەڕەنسا بۆ ئامادەبووان باس كرد و ئاماژەشی بەوەدا كە پێگەی هەرێمی كوردستان لە جیهانی دەرەوەدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێتە جێگەی بایەخی وڵاتان و ناوەندەكانی بڕیاری نێودەوڵەتی و كۆمپانیا ناودارەكانی جیهانی.

لەو كۆبوونەوەیەدا باسی ئەو سەردانە چاوەڕوانكراوەش كرا كە بەڕێز سەرۆك بارزانی بە هاوڕێیەتیی شاندێكی حكوومی و سیاسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ بەغدا دەیكات.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و مەسەلەی دەستوور و هەڵبژاردنەكان و دوا بڕیارەكانی پارلەمان تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوون و ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕا و سەرنجی خۆیان لەو بارەیەوە خستە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار