توركیا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا داوا له سه‌رۆكی سوریا ده‌كه‌ن به‌په‌له توندوتیژی ناو وڵاته‌كه‌ی بوه‌ستینێت

سه‌رۆكی تیمی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئه‌و وڵاته کرد و نوێنه‌رانی تورکیا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیاش هۆشدارییان دا به سه‌رۆکی سوریا که ڕێگه له کوشتنی هاووڵاتیان بگرێت.
به‌پێی راپۆرتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌وه له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو له‌ناو خاكی سوریا زیاد له 230 كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌وه بریندار بوون، هاوکات له كۆبوونه‌وه یه‌كدا عیسمه‌ت یه‌ڵماز وه‌زیری ناوخۆی توركیا و تۆماس دی میزیر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و نوێنه‌ری وڵاتی ئیتالیا داوایان كرد، رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌زووترین كات توندوتیژی ناو وڵاته‌كه‌ی بوه‌ستێنێت و ڕێ له كوشتاری خه‌ڵكی سڤیلی سوریا بگرێت.
هاوكات ڕۆبه‌رد مۆد سه‌رۆكی تیمی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا رایگه‌یاند ڕێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی سوریا گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار گوتی: "ده بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پابه‌ندبن به ڕاوه‌ستانی توند‌و تیژیه‌وه".




