ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

کەناڵی کەی ئێن ئێن هەواڵێکی بڵاو کردۆتەوە کە گوایە لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا "سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیارییەکەی یەکێتی ڕەت کردۆتەوە".
ئێمە بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە دروستکراوی سیاسەتی چەواشەکارانەی ئەو کەناڵەیە و ڕاست نییە.
دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
٤/٧/٢٠١٣





