٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر.. سەرۆکی ئیخوانەکان و جێگرەکەی دەستگیرکران

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە  – KDP.info/ سەرۆکی ئیخوان موسلیمین ی میسر لەلایەن پۆلیسەوە، دەستگیر کرا،هۆکارەکە بۆ کوژرانی ٨ لە خۆپیشاندەران لە بەرەدەم بارەگای خۆی لە قاهیرە دەگەرێتەوە، وەک سەرچاوەکانی هەواڵ لە میسر بڵاویان کردەوە:  داواکاری گشتی لە میسر رایگەیاندووە کە هۆکاری دەستگیرکردنی سەرۆکی ئیخوانەکانی میسر ئەحمەد بەدیع بۆ هاندانی لاینگرانی بووە، بە کوشتنی هێرشبەرانی خۆپیشاندەر بۆسەر بارەگاکانی کە بە هۆیەوە ٨ کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون ، هاوکات دادگای گشتی میسر بریاری دەستگیرکردنی هەریەکە لە ئەحمەد بەدیع سەرۆک جێگرەکەی خیرەت بشارەی دەرکرد و ئەمرۆ چوار شەممە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. هەروەها وەک رۆژنامەی شەرق ئەوست رایگەیاند: دوێنی شەو  سەرۆکی پارتی ئازادی  ودادپەروەری و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان سەعد ئەكتاتنی و رشاد ئەلبیومیی و یەکێک لە ئەندامانی ئیخوانەکانی دەستگیرکران ،

 

هەواڵی پەیوەندیدار