٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەنها لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 34 حالەتی دزیكردن لە سۆران تۆماركراون

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- تایبەت KDP.info/ بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران كەلە كۆنگریەكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری پەیوەندیەكان و  ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران  نەقیب محەمەد عەلی  ئاماری شەش مانگی رابردووی ئەمساڵی شاری سۆرانی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو.

لەمبارەیەوە بەم شێوەیە روونی كردەوە: "  3  حاڵەتی تەزویر و   6 حاڵەتی لێخورێنی ئۆتۆمۆبێل بەبێ مۆڵەت و   4 حاڵەتی كوشتن كە سێیان لەڕەگەزی نێر و  یەكێكیان لە ڕەگەزی مێ، لەگەڵ  4 حاڵەتی خۆكوشتن لەلایەن ڕەگەزی نێر كە دوو لەحاڵەتەكان ئاشكراكراون، لەگەڵ  2 حاڵەتی خۆكوشتن لەلایەن ئافرەتان، هاوكات  8  حاڵەتی لێدان و  توندوتیژی دژی ئافرەتان تۆماركراون، هەروەها  12 حاڵەتی خۆسوتاندنی ئافرەتان كە  5 یان گیانیان لەدەستداوە"، هەر بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەرووداوەكانی هاتووچۆ "زۆرترین حاڵەتی مردن و  برینداربوون تۆماركراوە، بەجۆرێك  16 كەس گیانیان لەدەستداوەو  17 كەسی تریش برینداربوونە، لەگەڵ تۆماركردنی  34 حاڵەتی دزیكردن و   1 حاڵەتی رفاندن و   7 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل". بەگشتیش  1128  رووداوی جۆراوجۆر لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس سۆران تۆماركراون.

هەواڵی پەیوەندیدار