٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر مالیکی دیکتاتۆرێکی نوێیە و جیاوازی لەگەڵ سەددام نییە

سەرچاوە: KDP.info

موقتدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر دوپاتی کردەوە کەئەو سوورە لەسەر سەندنەوەی متمانە لەمالیکی و هەموو جۆرە فشارێکی ناوخۆ و ئیقلیمی رەت دەکاتەوە.
سەدر لەوەڵامی پرسیارێکی یەکێک لەشوێن کەوتوانی کەگوتبوی گروپی ( عصائب اهل الحق) پشگیری لەمانەوەی مالیکی دەکەن و دژی نەیارانی مالیکی دەوەستن موقتدا سەدر لەوەڵامدا گوتویەتی ئێمە زۆر لەکردەوەو هەڵسوکەوتی ئەوانمان بینی و دانمان بەخۆمان داگرت کەچی ئەمرۆ ئەوانە بەرگری لەدکتاتۆرێک دەکەن هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ سەددام ئەگەر پێداچونەوە بەم هەڵوێستەیان نەکەن کاردانەوەی توندم دەبێت بەرامبەریان ئەوانیش چاک دەزانن کەمن خاوەنی قسەی خۆمم.
شیاوی باسە ماوەیەک بەر لەئێستا ( عێائب اهل الحق)  نمایشێکی سەربازیان بەپشتیوانی مالیکی و بەئامادەبوونی سەکردەکانی حیزبی دەعوە ئەنجام دابوو ئەم هەنگاوەش نیگەرانی رەوتی سەدری لێ کەوتەوەو بەهەرەشەیەکیان دانا بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی و پەیامێکی توندو نیشاندانی هێزی بوو دژی نەیارانی مالیکی.

هەواڵی پەیوەندیدار