٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

بەرێز كاروان عەبدوڵڵا بەرێوەبەری گشتی و سەرجەم كارمەندانی خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

لە یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەین، لەم بۆنەیەدا دەستی ماندووبوونتان دەگوشین، كە لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا توانیوتانە لە بواری توێژینەوە و چاپكردنی كتێب رۆڵێكی بەرچاوتان هەبێت لە تەك خزمەتكردن بە بواری رۆشنبیری كوردی، خانەی موكریانی توانیویەتی لە بواری هەڵبژاردنی جۆر و ئاراستەی كتێبەكان بەرپرسانە و ژیرانە كاربكات و دەرگای بۆ سەرجەم رۆشنبیران بە هەموو ئاراستە و جیاوازییەكەوە بكاتەوە و دووربین بێت لە كاركردندا، سەرباری ئەوەش بەردەوام بووە لە دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی كوردستان و خزمەت كردن بە نووسەرو رۆشنبیران.

لە تەك پیرۆزبایی دووبارەمان، ئومێد دەكەین وەكو هەمیشە بەردەوام بن لە خزمەتكردنی بواری رۆشنبیری و گەشەپێدانی توانای فكری و ئەدەبی لە كوردستاندا.

 

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

3/7/2013

هەواڵی پەیوەندیدار