توركیا نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت

سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی حكوومه‌تی عێراق، توركیا ئاماده‌كاری بۆ كڕینی نه‌وتی خاو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌ریس ئیكنجی، به‌رپرسی دۆسیه‌ی وزه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له هەرێمی کوردستان بۆ توركیا به رێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌ست پێده‌كات. ئه‌و به‌رپرسه توركه رایگه‌یاند كه یه‌كه‌مجار نه‌وتی خاو به ته‌نكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه توركیا.
ئێكنجی له‌میانه‌ی كۆنفڕانسی وزه كه لە له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا سازكرا رایگه‌یاند كه توركیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له عێراق به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان له بواری كه‌رتی وزه دێته ئاراوه، دەستەوەستان نامێنێ.
ئێکنجی له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "توركیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان بكڕێ و ده‌بێته لایه‌نی هه‌ره گرنگ له بازاڕی هەناردە کردنی".
ئێكنجی له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز، رایگه‌یاندووه كه كڕینی نه‌وتی خاو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له مانگی ئایاری رابردوو ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی حكوومه‌تی عێراق تا ساڵی 2013 به بۆری، نه‌وتی خاو ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن.




