میسر.. ئەگەری زۆر لە ئارادایە مەحمەد مورسی دادگایی بکرێت

قاهیرە – KDP.info/ دوای ئەوەی لەرێگای سوپاوە مەحمەد مورسی سەرۆکی هەڵبژیردراوی میسر ، لە جللەوی دەسەڵات لادرا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوسینەوەی دەستوور دەستنیشانکرا تا لە شوینی ئەو کاروباری وڵات بەرێوەببات، هاوکات سەرچاوەیەکی سەربازی بە کەناڵی ئەلعربییەی راگەیەند: ئەگەری زۆرلە ئارادایە مەحمەد مورسی دادگایی بکرێت، دوای ئەوەی وڵاتی میسر بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لەلایەن لایەنگرانی دژ بە مورسییەوە کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس ،دوێنی سوپای میسر دوورخستنەوەی مەحمەد مورسی لە کورسی دەسەڵات راگەیاند و بریارە ئەمرۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستووری میسر سوێندی یاسایی بخوات و لە شوینی سەرۆکی میسر کاروبارەکانی وڵات بەرێوە ببات ، هاوکات سەرچاوەیەک لە سوپای میسر بە کەناڵی ئەلعربییەی راگەیاند: بووە هۆی کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران بەهۆیەوەش ئەگەر زۆر هەیە، مورسی دادگایی بکرێت.




