٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: نابێ مالیكی لە پۆستەكەیدا بمێنێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەدیمانەیەكی تایبەتدا لەگەل رۆژنامەی هەولێر سەبارەت بەرەوشی سیاسی ئێستای عێراق و پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە نوری مالیكی، رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە ژێر دەستە و كاری بۆ دەكرێت، ئەوەیە كە نابێ مالیكی لە پۆستەكەیدا بمێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌ که‌ ئێستا 172 ئیمزا لای ئه‌و پارێزراون.

سەبارەت بەئەگەر مانەوەی مالیكی لەپۆستەكەی و ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر بەغدا دوای ئەوە قۆناغە فوئاد حوسێن ئاشكرای كرد كە ئەوەی ئێستا لە ژێر دەستە و كاری بۆ دەكرێت، ئەوەیە كە نابێ مالیكی لە پۆستەكەیدا بمێنێت، كە تۆ باسی بانگهێشتكردن دەكەی بۆ پەرلەمان و داوای سەندنەوەی متمانە دەكەیت، واتە داوای ئەوە دەكەیت كە ئەو لەم پۆستەدا نەمێنێتەوە.

لەبارەی دەنگۆی ئەو نامەیەش كە نوری مالیكی بۆ سەرۆك ئۆبامای ناردووە لەبارەی رێككەوتنی نێوان كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل و هەرێمی كوردستان كە تێیدا مالكی هۆشداری ئەوەی داوە ئەگەر رێكکەوتنی ئەو كۆمپانیایە لەگەل كوردستان رانەگیرێت شەر دروست دەبێت، فوئاد حوسێن گووتی: من نازانم ئەو نامەیە نێردراوە یان نا، یان ئەو نامەیە نامەیەكی شەفەهییە یاخود نووسینە، بەهەر حاڵ ئەگەر ئەوان وای دەبینن یان مالیكی وای دەبینێت كە گرێبەستێك لەگەڵ ئیكسۆن مۆبیل دەبێتە شەڕی ناوخۆ، ئەوا لێكدانەوەیەكی نادروستە، چونكە ئەوەی كە كراوە، لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستاندا كراوە، ئەو كۆمپانیا گەورانەیش خۆیان یاساناسی گەورەیان هەیە، بەپێی دەستوور كار دەكەن.

سەبارەت بەیەك دەنگی و یەك هەلوێستی كوردیش لەبەپەرلەمانی عێراق و دەنگدانیان بۆ لێسەندنەوەی متمانەلە نوری مالیكی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم دەلێت: بڕوام وایە نوێنەرانی كورد لە بەغدا یەكهەڵوێستن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار