موحەمەد مورسی لە سەرۆکایەتی میسر لادرا

میسر- KDP.info/ لابردنى محه‌مه‌د مورسى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى میسر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستوور و ده‌ست نیشان كردنى سه‌رۆكى باڵاى ده‌ستوورى میسر به شێوه‌یه‌كى كاتى بۆ به‌رێوه‌بردنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و گشتى له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌و وڵاته‌وه له سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى و نیگه‌رانى لێكه‌وته‌وه.
له كاردانه‌وه‌كانى ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى له هه‌مبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانى ره‌وشى سیاسى میسر، دوو وڵاتى عه‌ره‌بى كه‌نداو به ئه‌رێنى پێشوازیان له لابردنى مورسیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى كرد. ئاژانسى ده‌نگوباسى فه‌رمى سعوودیا بڵاوى كرده‌وه، شا عه‌بدوڵڵا شا نشینى ئه‌و وڵاته له په‌یامێكدا پیرۆزبایى رووخانى مورسى له گه‌لى میسر و عه‌دلى مه‌نسوور سه‌رۆكى كاتى ئه‌و وڵاته كردووه، هه‌روه‌ها شا عه‌بدوڵڵا رووخانى مورسى به قۆناغێكى زۆر گرنگ و مێژوویى بۆ گه‌لى میسر له قه‌ڵه‌م دا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌هیانى له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ده‌نگوباسى وامى وڵاته‌كه‌ى، خۆشحاڵى ئیماراتى بۆ رووخانى محه‌مه‌د مورسى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى میسر نیشان دا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ئیمارات زۆر متمانه‌ى به‌وه‌یه كه گه‌لى میسر تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه ساته ناخۆشه‌كان تێبپه‌رێنن و قۆناغێكى مێژوویى بۆ خۆیان تۆمار بكه‌ن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات رووخانى موباره‌ك و مورسى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى میسر وه‌ك نموونه‌ى تواناى به‌هێزى گه‌لى میسر هێنایه‌وه.
له كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا، یه‌كێتى ئه‌ورووپا هه‌ر له‌گه‌ڵ رووخانى مورسى، داواى كرد زۆر به خێرا و به په‌له پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى بگه‌رێته‌وه میسر و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و گشتى ئه‌نجام بدرێت.
كاترین ئاشتۆن رێكخه‌رى كاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌ورووپا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا: هانى گشت لایه‌نه سیاسیه‌كانى میسرى دا كه‌وا زۆر به په‌له هه‌وڵه‌كانیان له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى بۆ وڵاته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و گشتى بخه‌نه گه‌ڕ و ئاشتۆن هیواى خواست ئیداره‌ى تازه‌ى سه‌رۆكایه‌تى میسر نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى گشت گه‌لى میسر بێت به بێ جیاوازى و رێكخه‌رى كاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌ورووپا ته‌ئیكدى له سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى رێزى گشت مافه سه‌ره‌كییه‌كانى و سه‌روه‌رى یاسا له ئیدارى سه‌رۆكایه‌تى تازه‌ى میسر كرده‌وه.
هاوكات له كاردانه‌وه نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌مبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانى سیاسه‌تى ناوخۆى میسر كه خۆى له لابردنى مورسى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستوور و ده‌ست نیشان كردنى سه‌رۆكى كاتى میسر و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و گشتى ئه‌و وڵاته ده‌بینێته‌وه، بان كى مۆن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانى خۆى له هه‌مبه‌ر لابردنى مورسى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى میسر نیشان دا به‌ڵام ئیدانه‌ى نه‌كرد.
ئه‌م نیگه‌رانییه‌یه‌ى بان كى مۆن له میانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌ك هات كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكرایه‌وه، له به‌شێكى ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه‌كه‌دا سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پاڵ نیگه‌رانیه‌كه‌ى له هه‌مبه‌ر لابردنى مورسى له سه‌ر ده‌سه‌ڵات داواى له لایه‌نه سیاسه‌كان و گه‌لى میسر كرد كه ره‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه و دان به خۆدا بگرن.
بان كى مۆن له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى بۆ ناوكارووبارى ناوخۆى وڵات به راستى جیگاى نیگه‌رانییه و ده‌بێت ته‌نها به رێگا ئاشتى و دیمو‌كراتى هه‌وڵى گۆڕینى سیسته‌مى ده‌سه‌ڵات له هه‌ر وڵاتێكدا بدرێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه و هاوشێوه‌ى بان كى مۆن، باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاش به هه‌مان شێوه نیگه‌رانى خۆى له هه‌مبه‌ر لابردنى مورسى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى میسر نیشان دا و به‌ڵام ئیدانه‌ى نه‌كرد.
ئۆباما رایگه‌یاند: زۆر جێگاى نیگه‌رانییه كه‌وا هێزى سوپاى میسر به هێز مورسیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى لابرد كه ڕه‌نگه ئه‌م كاره‌ى سوپاى میسر ببێته بچراندنى زیاترى ئه‌و هاوكارى و یارمه‌تییه كه ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شى میسرى ده‌كات. هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ رووخانى سه‌رۆكى میسر، باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یه‌كه گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌منى و سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجام دا‌و ره‌وشى داهاتووى میسریان تاوتوێ كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌گه‌ر و گۆڕانكارییه‌یه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند، كه ئه‌گه‌ریان هه‌یه له داهاتوو له میسر رووبده‌ن.
هاوكات ژه‌نه‌ڕاڵ مارتن دیمبسى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى سى ئێن ئێن هۆشدارى سزاى په‌راوێزخستنى دایه هێزه‌كانى سوپاى میسر ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى كوده‌تاى سه‌ربازییان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى مورسى ئه‌نجام دا كه جێگاى قبوڵ نییه و دیمبسى گوتیشى: هه‌ر به هۆى ئه‌و كاره‌ى سوپاى میسره‌وه ئه‌مه‌ریكا زۆره له سه‌ر بچراندنى ئه‌و هاوكار و یارمه‌تیانه كه پێشكه‌شى میسرى ده‌كات.
شایانى باسه دوێنێ دواى كۆتاى هێنانى ئه‌و مۆڵه‌ته چل و هه‌شت كاتژمێریه‌كه‌ى سوپاى میسر، فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى سوپاى میسر به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه، كه خۆى له لابردنى مورسى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌ستوور و ده‌ست نیشان كردنى سه‌رۆكى دادگاى باڵاى ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رۆكایه‌تى میسر و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و گشتیدا بینیه‌وه.




