هاكپار: پەیەدە خزمەتی بەرژوەندی گەلی كورد ناكات

ئەنقەرە- KDP.info/ دەستەی سەرۆكایەتی پارتی ماف و ئازادی ( هاكپار) رۆژی چوارشەممە لە ئەنقەرە كۆبوونەوەی خۆی سازكرد و لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان هەڵسەنگێندراوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی نەفەل بڵاویكردۆتەوە كە لە كۆبوونەوەكەی دەستەی سەرۆكایەتی هاكپاردا رەخنەی توند ئاراستەی سیاسەتەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) كراوە و راگەیندراوە كە سیاسەت و هەڵوێستەكانی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان دەبنە هۆكاری پارچە كردن و دووبەرەكی لە نێو گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستاندا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باسی ئەوە كراوە كە پەیەدە بە هیچ شێوەیەك خزمەتی بەرەژوەندی گشتی و نەتەوەیی ناكات و ئامادە نییە لەگەڵ پارت و لایەنە كوردییەكاندا هاوكاری بكات بە پێچەوانەوە بە بیانووی جوراوجۆر پارتە كوردییەكان تاوانبار دەكات و ئەم سیاسەتانەیش بوونە هۆكاری نالەبار بوونی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان.




