٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەپارێزگای ھەولێر تائێسته‌ ھیچ قەوارەیەک ناوی کاندیدەکانی بۆ پەرلەمان پێشکەش نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ھندرێن محه‌مەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.info رایگەیاند: تائێسته‌ ھیچ قەوارەیەک ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش نەکردووە.

ھندرێن محه‌مەد ساڵح گوتیشی: 10/7/2013دواین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنەکان، بەڵام تاوەکو ئێسته‌ ھیچ کوتلەیەک سەردانی ئەوانی نەکردووە.

مەحمەد ساڵح رونیشیکرده‌وە، لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوش کوتلەکان تاکۆتایی وادەکە ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش ناکەن و زۆرینەشیان لە رۆژی کۆتایی پێشکەش دەکەن.

بڕیارە21ئەیلولی داھاتوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچن.

هەواڵی پەیوەندیدار