٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی خاوەن بروانامەی کۆلیژی کراوەی دا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ د.عیسمەت محه‌مەد خالد وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ژمارەیەک لەمامۆستایانی کۆلیژی کراوە ھاتبوونە بەردەم وەزارەتی پەروەردە کەژمارەیەکیان پێشتر بروانامەکانیان پەسەند کراوە و ژمارەیەکیشیان ماون کە رێنمایەکان گۆراون.

د.عیسمەت مەحمەد خالد گوتیشی: ماوەیەکە ئێمە خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەین، بۆیە لە گەڵ وەزیری خوێندنی باڵا کۆبووینەوە و ئەوان ئەم جۆرە بروانامانە پەسەند ناکەن، تاوەکو ھەندێک کاری بۆ نەکرێت .

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ئێمە پێشنیارێکمان ھەیە بۆ چاەرەسەرکردنی ئەو کێشەیە کە رەنگە وەزارەتی خوێندنی باڵاش پێی رازی بێت، کە پەیمانگایەک بکرێتەوەو تێدا خولێک بۆ ئەو مامۆستایانە بکرێتەوە و دواتر بڕوانامەکانیان پەسەند بکات.

محەمەد خالد رونیشیکردەوە، ئێمە لە گەڵ مامۆستایانیش کۆبووینەوەو ئەوانیش پێشنیاری زۆر باشیان ھەبوو، بۆئەوەی بتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.

ناو براو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لەمانگی یەکی ساڵی داھاتوو ئەو پەیمانگایە بکرێتە و خولێک بۆ ئەو مامۆستایانە تێدا دەکرێتەوە بەمەبەستی بەھێزکردنی ئاستی زانستیان و دواتر بڕوانامەکانیا پەسەند دەکرێن.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلیژی کراوە گردبونەوەیەکیان لەبەردەم وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا بەمەبەستی پەسەند کردنی بڕوانامەکانیان و دواتر وەزیری پەروەردە لە گەڵیان کۆبووە و بەڵینی چارەسەرکردنی کێشەکەیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار