شەوی رابردوو لەسەر سنوری نێوان عێراق_سوریا گروپێکی تیرۆرستی هێرشی سەر سوپای عێراقی کردووە

موسڵ- تایبەت بەkdp.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بە kdp.infoرایگەیاند: شەوی رابردوو لە ناوچەی بەعاج کە دەکەوێتە سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا، گروپێک بەناوی جەبھەی ئەنسار کە بە گروپێکی تیرۆرستی ناسراون، لە ھەموو لایەکەوە هێرشیان کردۆتە سەر سوپای عێراق و شەڕ و پێکدادان روویدا، لەئاکامدا 10کەس لە گروپەکە کوژراون و پێنج سەربازی سوپای عێراقیش کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو گروپە لەناو سوریا ھاتونەتە ناو عێراق و لایەنگری رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن . مەموزینی روونیشیکردەوە، ئەو سەربازانەی لەو شەڕە کوژراون و ھەموویان بە رەگەز عەرەبن. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، جەبهەی ئەنسار گروپێکی تیرۆرستییە و ئەندامیان لە سەرتاسەری جیھان ھەیە، نەک تەنیا عێراق.




