كادیرانى گۆڕان داواى ڕوونكردنه‌وه له بودجه‌ى ڕاگه‌یاندنى بزوتنه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

هه‌ولێر _ KDP.info/ به‌شێك له كادیرانى گۆڕان داواى ڕوونكردنه‌وه له بودجه‌ى ڕاگه‌یاندنى بزوتنه‌وه ده‌كه‌ن، به‌رپرسى ژوورى ئابورى گۆڕانیش وورده‌كارى بودجه‌كه ئاشكراده‌كات.
به‌شێك له راگه‌یاند كارانى گۆڕان داواى ڕوونكردنه‌وه‌ى ئه‌و بودجه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌درێته گۆڕان و له گۆڕانیشه‌وه بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌ڕوات به‌پێى قسه‌ى به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى كه پێشووتر له ده‌زگاى و دامه‌زراوه‌ى كۆمپانیاى ووشه بوون ئه‌و به‌شه بوودجه‌ى بۆ كۆمپانیاكه خه‌رج كراوه، ناڕوونه و به‌شێكى زۆرى كارمه‌ندان ئاگادارى نین له‌م باره‌وه عه‌لى حه‌مه ساڵح به‌رپرسى ژوورى ئابورى گۆڕان بۆ KDP.info گوتى :" ئێمه وه‌ك گۆڕان مانگانه 600 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرین، نزیكه‌ى 300 ملیۆنى بۆ KNN ده‌بێت و 300 ملیۆنى دیكه‌ش بۆ به‌شه‌جیاوازه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه ده‌بێت وه‌ك مه‌كۆ و ده‌زگا جیاوازه‌كان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كۆمپانیاى ووشه به‌شێكه‌ى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پێكهاتووه له سایت و ته‌له فزیۆن و رادیۆ سه‌رجه‌م ئه‌و 300 ملیۆنه به‌سه‌ریدا دابه‌ش ده‌بێت، ده‌رباره‌ى فرۆشتنى پشكه‌كانى كۆمپانیاى ووشه به سه‌رمایه‌دارێكى سلێمانى گوتى :" هیچ پشكێك نیه تا بفرۆشرێت".
له ئێستادا نزیكه‌ى 4 گه‌وره به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى گۆڕان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه ئه‌وانیش محه‌مه‌د ڕه‌وف ، ئازاد چالاك ، ئارام محه‌مه‌د، بێستون تۆفیق.




