گۆران ئازاد: راگه‌یاندنى ئه‌هیلى و گۆران كار بۆ تێكدانى یه‌كڕیزى یه‌كێتى ده‌كه‌ن

هه‌ولێر _ KDP.info/به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى دووگوتارى له‌ناو رێكخستنى یه‌ك و كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیان راگه‌یاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هێرشێكى به‌رنامه بۆدانراویان له‌دژى یه‌كێتى به‌رپاكردووه، كادیرێكى یه‌كێتیش نهێنى هێرشكردنه‌كه ئاشكراده‌كات .
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له‌ناو یه‌كێتى ئه‌وه‌ى بۆ KDP.info خسته‌روو ماوه‌ى سێ رۆژه راگه‌یاندنى گۆڕان به‌شێوه‌ى ئاراسته‌كراو هێرشى راگه‌یاندنیان بۆسه‌ر چوار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ده‌ستپێكردووه، هێرشه‌كان به‌به‌رنامه‌یه‌ك بووه، یه‌كه‌م رۆژ له پێگه‌ى د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و هێرۆئیبراهیم ئه‌حمه‌د یان داوه دووه‌م رۆژ له پێگه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى و عیماد ئه‌حمه‌دیان داوه سێهه‌م رۆژیش هێرشێكى راگه‌یاندنیان بۆ سه‌ر د.ئه‌رسه‌لان بایز ده‌ستپێكردووه، گوتى :" به‌پێى زانیارى ئێمه وه‌ك یه‌كێتى ئه‌م هێرشه بۆ هاندانى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندیه كه وێنایه‌ك دروست بكه‌ن له‌لایان كه ئه‌م كه‌سانه ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیان سه‌پاندووه، وێراى ئه‌وه‌ى هێنانه سه‌ر هێڵى قسه‌كردنى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى له دژى مه‌كته‌یى سیاسى".
له‌م باره‌وه گۆران ئازاد كادیرى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ KDP.info گوتى :" ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین كه راگه‌یاندنى گۆڕان چوار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كردۆت ئامانج و كێشه‌كانى به شه‌خسى كردووه".
گوتیشى :" راگه‌یاندنه ئه‌هلیه‌كان و راگه‌یاندنى گۆڕان كار بۆ لێكترازاندنى یه‌كڕیزى یه‌كێتى ده‌كه‌ن".




