٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە حاجی ئۆمەران بنكەیەكی تەندروستی و لە ناحیەی گۆڕەتووش كۆمەلێك پڕۆژە بەرێوەدەچن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- تایبەت بە  kdp.info/ دوای سەرەدانی وەزیری تەندروستی بۆ چۆمان و بینینی بنكەی تەندروستی حاجی ئۆمەران بڕیاردرا ساڵی داهاتوو بنكەیێكی جۆری Aلە ناوچەكە دروست بكرێت.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان دكتۆر (ئەحمەد حەسەن) بۆ kdp.infoگوتی: "بنكەی تەندروستی حاجی ئۆمەران زۆر كۆنەو بە كەڵكی نەخۆش و پزیشك نایەت، بۆیە دوای سەردانی وەزیری تەندروستی بۆ ناوچەكە لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران داوامان لێ كرد كە بنكەیێكی جۆری Aلە ناوچەكە دروست بكرێت، ئەویش بڕیاری دا بۆ ساڵی داهاتوو بنكەیێكی پێشكەوتوو و مۆدێرن دروست بكرێت، بەڵام ئێمە لە هەوڵداین كە نەك ساڵی داهاتوو بەڵكوو هەر ئەمساڵ وەك پێویستیەكی ناوچەكە دروست بكرێت".

هەروەها بە گوژمەی 1474000000 دینار چەند پرۆژەی ستراتیژی لە سنوری شارەدێی گۆڕەتوو جێبەجێ كران و چەندین پرۆژەی تریش لە ئایندەدا جێبەجێ دەكرێن.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی گۆڕەتوو (ئەحمەد نەبی) بۆ kdp.infoگوتی: "بۆ ئەمساڵ لە سنووری ناحیەكەمان كۆمەڵێك پڕۆژە لە قۆناغی جێبەجێ كردن دان، لەوانە پڕۆژەی ئاوەڕۆیی گوندی دۆرێ بە گوژمەی ملیارێك و 60 ملیۆن دینار، هەروەها لە سەر بوودجەی وەزارەتی پەروەردە بە گوژمەی 414 ملیۆن دینار لە ناحیەی گۆڕەتوو قوتابخانەیێكی 9 پۆلی جێبەجێ دەكرێت، لەگەڵ دابین كردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی سەكۆی خواروو كە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێ كردندایەو بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە كێشەی كەمی ئاو لە گوندەكە كۆتایی پێ دێت".

بەرێوەبەری ناحیە زیاتر روونی كردەوە، "لەداهاتووشدا كۆمەڵێك پڕۆژەی تر لە سنووری ناحیەكە جێبەجێ دەكرێت، كە هندێك لە پڕۆژەكان لە تەندەر دانەو لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دروست كردنیان دەكرێت".

 

هەواڵی پەیوەندیدار