٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەراز زیان بەرەزو باخی دەڤەری باڵەكایەتی دەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران تایبەت بە -kdp.info/ چەند گوندێكی بناری كێوی سەكران لە دەڤەری باڵەكایەتی بەهۆی بوونی ئاژەڵی بەراز لە ناوچەكە زیان بە رەزو باخ و بەرووبومە كشتوكاڵیەكانیان دەگەینن، لەگەڵ پێگەیشتنی هەر جۆرێك لە بەروبوومە كشتوكاڵیەكان ئاژەڵی بەراز بەرهەمەكەی دەخوات و لق و پۆپی درەختەكانیش دەشكێنێت، بەهۆی قەدەغەكردنی كوشتنیشیان ساڵ دوای ساڵ ئەو ئاژەڵە لە زیادبوون دایەو بچوكی رووبەری زەویەكانیشمان هۆكارە بۆ پێنەدانی پێشینەی كشتوكاڵی بۆ تەلكردنی رەزو باخ و زەویە كشتوكاڵیەكانیان.

لەم رووەوە بەرپرسی بەتالیۆنی پارستنی ژینگەی باڵەكایەتی (ئیسماعیل وەرتی) بە kdp.infoراگەیاند: "بەهۆی رەچاوكردنی رێنمایەكانی ژینگە لەلایەن گوندنشینانەوە كە كوشتنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی قەدەقەكراوە، ماوەی سێ ساڵە ئاژەڵی كێوی بەراز لە گوندو ئاوایەكانی باڵەكایەتی و بەتایبەت گوندەكانی دۆڵی سەكرایەتی لە زیادبوون دایەو بەشێك لەو ئاژەڵە كێویانەش زیان بە رەزو باخ و بەرووبومە كشتوكاڵیەكانی جوتیاران دەگەیەنن".

هەواڵی پەیوەندیدار