کۆریای باکوور ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا دانوستان لە گەڵ ئەمەریکا بکات

پیۆنیانگ – KDP.info / وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا دانوستان لە گەڵ ئەمەریکا بکات لەبارەی پاککردنەوەی دوورگەی هەردوو کۆریا لە چەکی ئەتۆمی بە مەرجێک واشنتۆن هیج کۆت و مەرج لە سەر کۆریا باکوور نەسەپێنیت، وەزیری دەرەوەی کۆریا باکوور پاک بۆی لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ولاتانی شەرقی ئاسیا رایگەیاند: ئێمە دەخوازین ئاشتی لە دوورگەی کۆریا بێتەکایەوە، بەتایبەت وەک ئاشکرایە جەنگی هەردوو کۆریا لە نێوان ساڵانی 1950 تا 1953 بەردەوام بوو ، تەنها بەرێککەوتنێک، جەنگەکە راگیراوە و بۆیە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگەکە لە نێوان هەردوولاوە زۆرە، پاک بۆی داواشی لە ئەمەریکا کرد، ئابلوقەی ئابوری دژی کۆریای باکوور هەڵگرێت و بۆ دەستپێکردنی دانوستانی راستەوخۆش مەرج بەسەر کۆریای باکوور نەسەپێنێت.




