٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراقییە: هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنی تەنگژەی ئێستای عێراق دەبێت لەسەر بناغەی تەوافوق بێت

سەرچاوە: KDP.info


راوێژکاری لیستی ئەلعیراقیە دکتۆر هانی عاشور رایگەیاند کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و نەبوونی تەوافوق لەنێوان کوتلە سیاسیەکانداو کۆنەبونەوەی بەردەوامی لایەنە عێراقیەکان بووە هۆکاری بەردەوامی ئاڵۆزی و تەنگژەی ئێستای عێراق  کەرۆژ لەدوای رۆژ روو لەزیادبوون دەکات و بەردەوامیش دەبێت بەهۆی نەبوونی بۆچونێکی هاوبەش بۆ ئیدارە ئێستای عێراق.
عاشور لەبەیاننامەیەکدا که‌ بۆ ماڵپه‌ڕی kdp ناردووه‌ رایگەیاند کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق وەک سەرکەوتنێکی تاکلایەنانە نیشان درا و لە بەرامبەریشدا لایەنە عێراقییەکان هیچ پلانێکیان بۆ قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق نەبوو جگە لەرەتکردنەوەی هەموو جۆرە تەوافوقێک لەسەر مەسەلە چارەنووسسازەکاندا و گوێ نەگرتن لەرای سەرکردە سیاسییەکانی عێراق  بۆ بەرێوەبردنی وڵات لەئاکامدا ئەم تەنگژەیەی ئێستا دروست بوو.

عاشوور لەدرێژەی قسەکانیدا روونی کردۆته‌وه‌ کە دەستوری عێراق دوای ساڵی 2003 لەسەر بناغەی تەوافوق نووسرایەوە و هەر لەسەر ئەم بناغەیەش حکومەتی عێراق دروست بوو بەڵام خۆدزینەوە لەمەبدەئی تەوافوق ئەم ڕه‌وشه‌ی ئێستای هێنایە ئاراوە و دەبێت چاوەروانی تەنگژەی زیاتریش بکەین بەهۆی تاکڕەوی بیرکردنەوەی حکومەتی ئێستای عێراق، هەر بۆیەش هەر هەوڵێک هەبێت بۆ چارەسەر کردنی تەنگژەی ئێستای عێراق دەبێت لەسەر بناغەی تەوافوق بێت و روو لەدەستور بکەین و بەپێ دەستوری ئێستاش حکومەت دەبێت هەڵبوەشێتەوە چونکە زۆربەی بریارەکانی ئێستای حکومەتی عێراق لەدەرەوەی دەستور بووە.
عاشور رایگەیاند کەزۆر لەرێککەوتنەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا بەبێ ئاگاداری پەرلەمان بووە و لەدەرەوەی دەستور بووە، جگە لەوەی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق لە 46 وەزیرەوە کرا بە 36 وەزیرو 3 جێگریش بۆ سەرۆک وەزیران داندرا و هەندێک پۆستی سەربازیش بە تەوافوق و بەدەر لەدەستور جێگیرکرا.
له‌ کۆتاییشدا دکتۆر هانی عاشور ده‌ڵێ: "دیسان دەیڵێمەوە چارەسەر کردنی تەنگژەی ئێستای عێراق دەبێت لەسەر بناغەی تەوافوق بێت و روو لەدەستور بکەین و رێز لەهەموو کوتلە سیاسیەکاندا بگێرێت قسەکردنیش بەپێچەوانەی ئەم بۆچونەوە تەنها دەبێتە دروشم و ئالۆزی زیاتر و عێراقیش زیاتر بەرەو هەڵدێر دەبات".

هەواڵی پەیوەندیدار