سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا كرد

ئه‌مرۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و ڕۆشنبیری و هونه‌ری كرد. له دیدارێكدا سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌نجامی دان و ئه‌و ئاكامه پۆزه‌تیڤانه‌ی لێیان كه‌وتۆته‌وه له باره‌ی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به ره‌وتی دیموكراسی له وڵات‌دا و پێویستی به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه له وه‌رگرتنی بڕیاری حكوومی و پاراستنی ده‌ستوور له پێشیلكاری و رێگرتن له تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وته‌كانیدا هه‌یه. هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژه ته‌شه‌سه‌ندووه كرا كه پرۆسه‌ی سیاسی به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت له رێگه‌ی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ته‌وافوقی نیشتمانی و چوارچێوه‌كانی به‌شداریكردن له فه‌رمانڕه‌واییدا و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كاندا مۆركراون به تایبه‌تی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر كه له بنه‌ڕه‌تدا بوو به هۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئێستا.




