بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانیدایه

هەولێر- KDP.info/ گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگی داوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵی تر.
شوان قه‌ڵادزه‌یی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان/عێراق به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند رۆژی 30 حوزه‌یرانی رابردوو، فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگیان داوه به‌پرۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 2 ساڵی تر.
گوتیشی: وه‌كو حزب تا ئێسته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌مه‌ڕ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه نه‌كردووه و هه‌ڵوێستی فه‌رمیشمان رانه‌گه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بۆچوونی تاكه كه‌سین له‌مه‌ڕ رووداوه‌كه.
قه‌ڵادزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌بڕوای من له ساتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان واژوو له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه ناكات، چونكه پێشتر له بۆنه‌ی جیاوازدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵبژێردرێ، ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ش له په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و به‌ڕێكه‌وتنی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بووه




