٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای كۆتایی هاتنی مۆڵەتەكەی؛ سوپا سێ نەخشە رێگە رادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

میسر  KDP.info -/رۆژنامەی ئەهرامی میسر بڵاوی كردەوە، كە لەگەڵ كۆتایی هێنانی مۆڵەتە چل و هەشت كاتژمێرەكەی سوپای میسر كە بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسی پێشكەشی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتی كردبوو، سوپای میسر سێ نەخشە رێگا رادەگەیەنێت، كە یەكەم نەخشە رێگا خۆی لە پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی سەرۆكایەتی و دەبینێتەوە كە ئەنجوومەنەكە لە سێ ئەندام پێكدێن لە سەرووشیانەوە دادگای باڵای دەستووری، رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دووەم نەخشە رێگا هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ئێستا لە خۆ دەكرێت كە ساڵی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی دامەزرێنەوە نووسراوە و سێیەمی نەخشە رێگاكا پێكهێنانی حكوومەتێكی كاتی دەبێت كە هیچ لایەنێكی سیاسی لە خۆ ناكرێت و راستەوخۆ لەلایەن سەركردە باڵا سەربازییەكانی میسرەوە سەرپەرشتی حكوومەتە كاتێكە دەكرێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ ئەو مۆڵەتە چل و هەشت كاتژمێرە كۆتایی پێ دێت كە پێشتر هێزەكانی سوپای میسر وەك هەلەێك بۆ چارەسەركردنی تەنگەژەی سیاسی پێشكەشی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەكەی محەمەد مورسی سەرۆكی ئەو وڵاتەی كردبوو، بۆیە هەر ئەمرۆ هەموو خۆپیشاندەرانی سەر شەقامی ناڕەزایی میسر چاوەڕوانی دوا هەڵوێستی سوپان بۆ جێبەجێ كردنی مۆڵەتەكە. لەلایەكی دیكەوە بزوتنەوەی یاخیبووی میسر لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هێزەكانی پاسەوانی كۆماری وڵاتەكەی كرد

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ ئەو مۆڵەتە چل و هەشت كاتژمێرە كۆتایی پێ دێت

كە بە پەلە مورسی و دارو دەستەكەی دەستگیر بكەن و هەروەها داواشی كرد كە هەر لەگەڵ دەستگیركردنیانیش مورسی و دارو دەستەكەی بدرێنە دادگا و تا ئێستاش بزوتنەوەی ناوبراو بیست و دوو ملیۆن واژووی بۆ سەندنەوەی متمانە لە مورسی كۆكردووەتەوە. هاوكات خالید داوود گوتەبێژی بەرەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی میسر لە لێدوانێكدا لێدوانەكەی دوێنێ شەوی مورسی بە بانگەشەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە قەڵەم دا و رایگەیاند: لێدوانەكەی مورسی بانگەشەیەكی روونە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و دووپاتیشی كردەوە، كە بە هیچ شێوەیەك مورسی داواكارییەكانی سەر شەقامی ناڕەزایی جێبەجێ ناكات و بۆیە گوتەبێژەكە جەختی لە سەر بەردەوامی بەرەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی لە شەقامی ناڕەزایی كردەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە خۆپیشاندانی ناڕەزایی سەر شەقامی لەلایەن نەیارانی مورسی بۆ رووخاندنی دەسەڵاتەكەی درێژەی هەیە و لە خۆپیشاندانەكانی ئەمرۆشدا خۆپیشاندەران بە بەرزكردنەوەی دروشمێكی زۆر داوای رۆیشتنی مورسی لە سەر دەسەڵات دەكەن و بە پێی دیمانەكانی ناو خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان لە دروشمەكەدا نووسراوە مورسی برۆ برۆ.

لێدوانەكەی مورسی بانگەشەیەكی روونە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ

دوێنێ شەویش محەمەد مورسی سەرۆكی میسر وتارێكی لە بارەی رووداوەكانی ناوخۆی وڵاتەكەی پێشكەش كرد و لە وتەكەیدا مورسی جەختی لە سەر پابەندبوونی خۆی لە سەر دەستووری وڵاتەكەی كردەوە و رایگەیاند: دەستوور وەك یاسایەكی شەرعی لەلایەن كۆمەڵەی دامەزرێنەروە نووسراوە و بە پێی دەستووریش واز لە دەسەڵات ناهێنم. بە پێی دوایین ئاماریش كە وەزارەتی تەندروستی میسر بڵاوی كردووەتەوە، لە شەڕو پێكدادانەكانی نێوان نەیاران و لایەنگرانی مورسی لە بەردەم زانكۆی قاهیرە روویدا تا ئێستا شازدە كەس كوژران و پتر لە دووسەدی دیكەش برینداربوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار