عێراقی و نێودهوڵهتیمیسر: مورسی لەسەر فەرمانرەوایکردن سوورە و ژمارەی کوژراو برینداریش زێدەتر بووە
سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە – KDP.info / مەحمەد مورسی سەرۆکی میسر بەردەوام بوونی لە جللەوی دەسەڵات بە تاکە زامنی پاراستنی شەرعیەتی لە وڵاتەکەی زانی و رەتیکردەوە کە لە رێگای فشاری جەماوەرەییەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، دوێنی شەو سێشەممە سەرۆکی هەڵبژیردروای میسر مەحمەد مورسی کە سەر بە ئیخوانەکانی ئیسلامییە لە میسر لە وتارێکی بۆ گەلی میسر رایگەیاند: هەرچەند فشارەکانی جەماری لە شەقام زیاد بێت ئەو ناتوانێت دەستبەرداری پۆستەکەی بێت ، چوونکە ئەو لە 29یۆلیۆ 2012لە رێگای هەلبژاردنێکی شەفافەوە سوێندی یاسایی خواردووە، بە ملیۆنان کەس دەنگی پێداوە و ناتوانێت دەستبەرداری ئەو سوێندەی بێت، هاوکات مورسی دەستپیشخەری پارت و لایەنەکانی سیاسی قبوول کرد بە دامەزراندنی حکومەتێکی ئیتیلافی لەو وڵاتەدا. دوای لێدوانەکەش بە هۆی پیکدانانی جەماوەری 20کەس کوژران و پتر لە 200کەسی دیکەش برینداربوون