٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەكەكە ئەفسەرە رەفێندراوەكەی سوپای توركیای ئازاد كرد

سەرچاوە: KDP.info

توركیا-KDP.ifno/ سوپای توركیا رۆژی سێ شەممە رایگەیاند كە ئەفسەری پسپۆڕ یەتكین بەغەن كە رۆژی هەینی رابردوو لە لایەن چەكدارەكانی پەكەكە لە ناوچەی لیجەدا دەست بە سەر كرابوو ئازاد كراوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاوی كردەوە كە سوپای توركیا لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە كە رۆژی هەینی لە كاتی رووداوەكانی لیجەدا ژمارەیەك كەس دەستیان بە كونترۆڵ كردنی رێگا و بانەكانی ناوچەكە كرد و ئەفسەرێكی پسپۆڕ بە ناوی یەتكین یەغیتیان دەستگیر كرد.

دوای ئەوەی كە ئەم چەند كەسە ئەو ئەفسەرە دەستگیر دەكەن بۆ شوێنێكی نادیار لە نێو كوێستانەكانی ناوچەی لیجە و هانی لە پارێزگاری دیاربەكر دەگوازنەوە و سوپای توركیایش بۆ ئازاد كردنی ئەم ئەفسەرە دەستی بە هەوڵدان و چالاكی جیاجیا كرد. دواتر لە بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە لە دۆڵی فەیس لە ناوچەی هەینێ ئەم ئەفسەرە ئازاد كراوە و گەڕاوەتەوە نێو ماڵ و كەسوكاری خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار