٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

غالب ئینساریئۆغڵۆ: قۆناغی چارەسەری لە ئاكەپە، پەكەكە و بەدەپە گرنگترە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ پەرلەمانتاری دیاربەكری ئاكەپە غالب ئیسناریئۆغڵۆ لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كه‌ناڵی بی بی سیدا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا و رووداوەكانی ئەم دوایەی ئەو وڵاتە كردووە و گوتوویەتی: قۆناغی چارەسەری لە ئاكەپە، پەكەكە و بەدەپە گرنگترە.

ئینساریئیۆغڵۆ وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە كە لە لایەن حەرەكەتی كوردییەوە ئاراستەی حكوومەتی توركیا دەكرێن و حكوومەت بەوە تاوانبار دەكەن كە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد هەنگاو نانێت.

ئینسارئئۆغلۆ جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەو ئیدیعایانە راست نین كە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە حكوومەت هەنگاو نانێت، حكوومەت هەنگاو دەنێت بەڵام تۆزێك سستی بە هەنگاوەكانی حكوومەتەوە دیارە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە هۆكاری سست بوونی هەنگاوەكانی حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و دەست پێكردنی مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری پرسی كورددا بەردەوام بوونی هێرشە جیاجیاكانی پەكەكە و لایەنگرانی پەكەكەن چوونكە هێشتاكە سۆتاندنی شوێنە جیاجیاكانی سەربە حكوومەت و هێرش كردنە سەر قەرەقووڵەكانی سوپا درێژەیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار