٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل چیچەك دووبارە بوو بە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ دوای ئەوەی كە رۆژی سێ شەممە كۆتایی بە ماوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا هات، هەر هەمان رۆژ لە نێو پەرلەماندا دەست بە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ پەرلەمان كرا.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە رۆژی سێ شەممە هاوكات لەگەڵ كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا، پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ بە بەشداری هەر هەمووی ئەندام پەرلەمانەكان دەستی بە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كرد.

هەر سێ پارتی نێو پەرلەمانی توركیا پارتی داد و گەشە پێدان، پارتی كۆماری گەل و پارتی رەگەزپەرەستی گەل، پاڵێوراوانی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەستنیشان كرد و دوای دەشتنیشان كردنی پاڵێوراوەكان دەست بە پرۆسەی دەنگدان كرا.

لە كۆی گشتی 477 دەنگدا پاڵێوراوی ئاكەپە و سەرۆكی پێشووی پەرلەمان جەمیل چیچەك توانی 299 دەنگ بە دەستەوە بهێنێت و بەمجۆرە دووبارە ببێتەوە سەرۆكی پەرلەمان و هەر یەك لە پاڵێوراوەكانی جەهەپە و مەهەپەیش 109 و 47 دەنگیان بە دەستەوە هێنا و بە گشتی 22 دەنگیش بۆش بوونە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار