٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەیەکی ھاوبەش لە دووبارەبوونەوەی ناوی شەھیدان دەکۆڵێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی وەزارەتی شەھیدانی ھەرێمی کردو رێکكەوتوون کە دووبارە پێداچوونەوە بە ناوی شەھیدانی ھەردوو ھەلا بکرێت.

فوئاد عوسمان گوتیشی: چەند گرفتێک ھەیە لە نێوان ھەرێم و بەغدا، لەوانەش دووبارەبوونەوەی ناوی شەھیدان بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم وھەروەھا زۆر جار کە لێکۆڵینەوە دەکرێت و شەھیدانە نایگرێتەوە دەچێت لە بەغدا بە ھەرشێوەیەک بێت ناوەکەی چاک دەکات یاخود بەپێچەوانە، بۆیە ئەمە چەند گرفتێکە و باس لە چارەسەرکردنیان کرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار دراوە لیژنەیەک پێکبھێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو گرفتانەو چارەسەرکردنیان و لە داھاتووش کۆبوونەوەی ھاوبەش بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار