٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان دەستی بەگفتوگۆکردووە بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانەتی لە گەڵ کوتلەکانی دیکە.

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ بەKDP.infoراگەیاند: تائێسته‌ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵی پەسەند نەکردووە، چونکە سکاڵایەکی زۆر تۆمار کراوە و تائێسته‌ یەکلایی نەبۆتەوە.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ئێمە تانەمان لە ئەنجامی ھەلبژاردنەکان و کۆتای ئێزیدی داوە، چونکە رێژەیەکی زۆری دەنگی ئێمە سوتاوە و لە کۆتای ئێزیدیش غەدر لە ئێمە کراوە، کە زیاتر لە100سندوق سوتاوە، بەڵام برواناکەم ھیچ گۆرانکاری بەسەر بێت و وەک خۆی دەمینێتەوە.

مەموزینی راشیگەیاند: لیستی برایەتی و پێکەوەژیان دەستی بەگفتوگۆکردووە لە گەڵ لیستی موتەحیدون و وەفا و لیستەکانی دیکە بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانەتی، بەڵام تائێسته‌ گفتوگۆی سەرەتاییە و بەتەواوەتی دەستی پێنەکردووە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ رونیشیکرده‌وە، کورد چەند مەرجێکی ھەیە بۆ ھاوپەیمانەتی، لەوانەش بڕوای بە مافی کوردو مادەی 140ومانەوەی ھێزی پێشمەرگە وعێراقی نوێ ھەبێت، بۆیە ھەر لایەنێک ئامادەبێت بۆجێبەجێکردنی ئەومافانەی کورد ھاوپەیمانەتی لە گەڵ دەبەستین.

هەواڵی پەیوەندیدار