لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سێ لیژنە پێکھێنرا

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.info راگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، بڕیاردرا سێ لیژنە بۆ رووداوەکانی دیالە و دوزخورماتوو و کەربەلا پێکبھێندرێت.
د.حەمید باڤی گوتیشی: مەبەست لە پێکھێنانی ئەو لیژنانە، بۆ ئەوەیە کە لێکۆڵینەوە لەو رووداوانە بکرێت، کە لە دوزخورماتوو هێرش کرایە سەر تورکمانەکان و ژمارەیەکی زۆری خەڵک بوونە قوربانی و لە پارێزگای دیالەش کێشەی تائیفی ھەیە و هێرش دەکرێته سەر شوێنە ئاینییەکان و لە پارێزگای کەربەلاش سەرۆکی یانەیەکی وەرزشی کوژا لەلایەن ھێزەکانی سوات.
باڤی رونیشیکردهوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان داواکرا کە ھێزی سوات نەمینێ، چونکە بێ ھۆکار هێرش دەکەنە سەر خەڵک و دەیان کوژن.
لە ماوەی رابردوو لە دوزخورماتوو هێرش کرایە سەرخۆپیشاندەرانی تورکمان ، لە ئەنجامدا زیاتر لە90کەس بوونە قوربانی.




