٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باراک ئۆباما و محەمەد مورسی : تاوتوێکردنی ڕەوشی ئێستای مسر

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info/ سەرۆکایەتی کۆماری مسڕ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، محەمەد مورسی سەرۆک کۆمار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆی لەگەڵ باراک ئۆبامای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە و تێکڕای ئەو ڕوودا و توندو تیژییانەی مسڕیان تاوتوێ کردووە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە شارە جیاجیاکانی وڵاتی گرتۆتەوە .
 بەهۆشیانەوە ژمارەیەک هاووڵاتی کوژراون و بە سەدانی تریش بریندار بوون و هەردوولاش جەختیان لەسەر چارەسەری بەپەلەی قەیرانەکە کردۆتەوە.
 هەر لە هەمان بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆماری مسڕدا هاتووە، محەمەد موڕسی بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە کە بەردەوام دەبێت لەسەر پڕۆسەی پاراستنی گیانی خۆپێشاندەران و جێبەجێکردنی پلانی کۆتاییهێنان بە توندو تیژییەکانی نێوان هەردوو لایەنی خۆپێشاندەر.
 لەلایەکی تریشەوە و لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە کە دوابەدوای پەیوەندی تەلەفۆنی باراک ئۆباما و سەرۆک کۆماری مسڕ، هەریەک لە جەنەڕاڵ مارتن دیمپسی سەرۆکی دەستەی ئەڕکانی ئەمریکا و لیوا سدقی سوبحی سەرۆک ئەڕکانی سوپای مسڕ ڕووداوەکانی ئەو وڵاتەیان تاوتوێ کردووە و باسیشیان لە بەرقرارکردنی ئاسایشی تێکڕای پارێزگاکانی مسڕ کردووە

هەواڵی پەیوەندیدار