ئه‌گه‌ر هێز بۆ توركمان پێكهێنرا، ئێزیدی و شه‌به‌ك و سابیئه‌ش هه‌مان داواكارییان ده‌بێ

به‌غدا-KDP.info/ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی پێشبینی كرد داواكاری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و دینیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئێزیدی و سابیئه و شه‌به‌ك، داوای پێكهێنانی هێزی تایبه‌ت به خۆیان بكه‌ن، چه‌شنی ئه‌و هێزه‌ی كه حكوومه‌ت بڕیاری داوه بۆ توركمانه‌كان پێك بهێنرێت و راشیگه‌یاند عێراق ده‌بێته وڵاتی میلیشیا.
دوای ئه‌وه‌ی قه‌زای دۆزخورماتوو بووه گۆڕه‌پانی ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له ماوه‌كانی رابردوو، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا هێزێكی تایبه‌تی سه‌حوه، بۆ پاراستنی توركمانه‌كان پێك بهێنرێت له پێكهاته‌ی توركمان له‌و ناوچه‌یه.
قاسم محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی گوتی بڕیاری لیژنه‌كه‌ی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی حسێن شه‌هرستانی بۆ پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌تی سه‌حوه له پێكهاته‌ی توركمان بۆ پاراستنیان بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئێزیدی و شه‌به‌ك و سابیئه هان ده‌دات هه‌مان داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و هێزی تایبه‌ت به خۆیان داوا بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش عێراق ده‌كاته وڵاتی میلیشیا.
قاسم محه‌مه‌د گوتیشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌بردرێن به‌لام ئه‌وه‌ی له تۆزخورماتو رووده‌دات، ته‌نیا لایه‌نێك بڕیاری له‌سه‌ر داوه




