ئاگرێكی گه‌وره له نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی به‌غدا كه‌وته‌وه

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند ئاگرێكی گه‌وره له نه‌خۆشخانه‌ی به‌غدا که‌وته‌وه و زیانێكی زۆری به نه‌خۆشخانه‌که گه‌یاندووه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراقی رایگه‌یاند ئاگرێكی گه‌وره له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی به‌غداد که‌وتۆته‌وه و زیانێكی زۆری به نه‌خۆشخانه‌که گه‌یاندووه و تائیستاش هیچ زیانیكی گیانی له‌و رووداوه تۆمار نه‌كراوه، له‌به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئاماژه به‌وه كراوه كه تیمێكی فریاكه‌وتنی به‌رگریی میللی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.




