٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیالە..لە دوو تەقینەوەی خۆكوژیدا 52 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.info/ سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەیەكی خۆكوژی كە پرسەیەكی لە باكووری رۆژهەڵاتی دیالە كردە ئامانج سی قوربانی لێكەوتەوە . بەپێی سەرچاوەكە دوا ئاماری ژمارەی شەهید و بریندارەكانی ئەو تەقینەوە خۆكوژییەی كە لە پرسەیەكدا لە ناوچەی شاخەی نزیك قەزای میقدادیەی باكووری رۆژهەڵاتی دیالە روویدا یازدە شەهید و نۆزدە برینداری لێكەوتەوە كە چوار لە بریندارەكان حاڵەتەكانیان مەترسیدارە . هەر لە دیالە تەقینەوەیەكی دیكەی خۆكوژی چایخانەیەكی میللی لە رۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەی كردە ئامانج بەهۆیەوە دە كەس شەهید و دوازدەی دیكە بریندار بوون .

 

هەواڵی پەیوەندیدار