سویسرا.. لەكۆنگرەی پەیمانگای هیوا بۆ پێگەیاندنی سەركردەكان لەشاری جنێف ناوی كوردستان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ خوێنرایەوە

سویسرا-KDP.info/ لەبەرواری 1/7/2013چوارەمین كۆنگرەی پەیمانگای هیوا بۆ پێگەیاندنی سەركردەكان لەبارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لە شاری ژنێف بەبەشداری چەندین دەوڵەتی ئەمریكا و ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقیا دەستی بەكارەكانی كرد و لەمیانەی ناساندنی شاندی هەرێمی كوردستان كەبەسەرۆكایەتی شێخ محەمەد شاكەلی راوێژكاری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری ئاینیە،هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ لەریزی وڵاتانی دیكەی بەشداربو خوێنرایەوە،
لەكۆنگرەكەدا كە گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا و نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتوەكان تێیدا بەشدارن تیشك خرایە سەر كێشەكانی جیهان و چۆنیەتی پێگەیاندنی سەركردەی لێهاتو بۆ ئیدارەكردنی ئەو ناوچانەی جیهان كەتەنگژەی تێدا بووە و چۆنیەتی بەرێوەبردنی ئەو وڵات و ناوچانە لەبوارە جیاجیاكانی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئاینیدا.
شایانی باسە ژمارەیەك لەبەرپرسانی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێم لەم كۆنگرەیەدا بەشدارن




